خولی ئیسپانیا     -     یانەی بەرشەلۆنە

جیرارد پیکێ



جیرارد پیکێ لەدایکبووی ٢ی شووباتی ١٩٨٧. یاریزانی پڕۆفیشنالی تۆپی پێ ئیسپانییە کە یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا دەکات لەھێڵی بەرگری. 
بەرلەوەی یاری بۆ بارسێلۆنا بکات ناوبراو یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بووە.
جیرارد پیکێ سەرەتای یاریکردنی لەگەڵ تیپی لاوانی یانەی بەرشلۆنە دەستپێکرد بەردەوامبوو تا ساڵی ٢٠٠٤، لەو ساڵەدا پەیوەندی بەیانەی مانچیستەر یونایتد کرد تاساڵی ۲۰۰۸ بەردەوامبوو، لەوماوەیەدا ۱۲یاری ئەنجامدا بەڵام ھیچ گۆڵێکی تۆمارنەکرد.
لەرۆژی ٢٠٠٦/٨/٤ بەشێوەی خواستن پەیوەندی بەیانەی ریال زەرەگۆزا کرد یەک ساڵ لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامبوو ۲۲یاری ئەنجامداو ۲گۆڵی تۆمارکرد. 
لەرۆژی ۲۰۰۸/۵/۲۷پەیوەندی بەیانەی بەرشلۆنەوە کرد و تا ئێستاش لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامە.

Print Friendly and PDF