خولی ئیسپانیا     -     یانەی بەرشەلۆنە

لیۆنێل مێسی


ناوی تەواوی "لیۆنێل ئەندرێس مێسی"یە لە ٢٤ ی جونەی ساڵی ١٩٨٧ لە شاری ڕۆزاریۆ لە ئەرجەنتین ھاتۆتە دنیاوە، لە ڕیزی ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین یاری دەکات و لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە پاش ئەوەی یانەی بەرسەلۆنای ئیسپانی ڕەزامەندی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشی کەمیی ھۆڕمۆنەکەی، لەوساوە لە ڕیزی یانەی بەرسەلۆنەدا یاری دەکات، کە توانیویەتی چەندین نازناو بۆ یانەکەی ونازناوی تاکەکەسی بەدەست بھێنێتلەوانەش بەدەست ھێنانی ٥ باڵۆندۆرەو ھەتا ئێستاش لە ڕیزی یانەی بارسەلۆنە درێژە بە یاری دەدات و بەردەوامە لە ئاستە بەرزەکەی. 
نازناوەکانی لەگەڵ یانەی بارسەلۆناش ئەمانەن:

٨ نازناوی لالیگا : ( ٢٠٠٤-٢٠٠٥ ) ، ( ٢٠٠٥-٢٠٠٦ ) ، ( ٢٠٠٨-٢٠٠٩) ،( ٢٠٠٩-٢٠١٠) ، (٢٠١٠-٢٠١١ ) ، (٢٠١٢-٢٠١٣ ، (۲۰۱٤-۲۰۱٥)، (٢٠١٥-٢٠١٦)
٤ نازناوی کۆپا دێل ڕەی : ( ٢٠٠٨-٢٠٠٩ )، (٢٠١١-٢٠١٢) ، (٢٠١٤-٢٠١٥) ، (٢٠١٥-٢٠١٦)
٦ جامی سوپەری ئیسپانیا : ٢٠٠٥ ، ٢٠٠٦ ، ٢٠٠٩ ، ٢٠١٠ ، ٢٠١١ ، ٢٠١٣
٤ نازناوی خولی پاڵەوانەکان : ( ٢٠٠٥-٢٠٠٦ ) ، ( ٢٠٠٨-٢٠٠٩) ، ( ٢٠١٠ – ٢٠١١ ) ، (۲۰۱٤-۲۰۱٥)
٣ جامی سوپەری ئەوروپا : ٢٠٠٩ ، ٢٠١١ ، ٢٠١٥
٢ جامی جیھانی یانەکان : ٢٠٠٩ ، ٢٠١١
نازناوەکانیشی لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەرژەنتین ئەمانەن: 
١ جامی جیھانیی ھەڵبژاردەکان خوار تەمەن ٢٠ ساڵ. ساڵی ٢٠٠٥
١ مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٨ 



Print Friendly and PDF