بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پرسەنامەیەک ئاڕاستەی حاکم سابیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی دەکات بەھۆی کۆچیدوایی براکەیەوە و دەڵێت، بۆ کۆچیدوایی (عوسمان سمایل مەلا)ی براتان، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک حاکم سابیر، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
بۆ کۆچی دوایی (عوسمان سمایل مەلا)ی براتان، پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە سەربەرزەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم.
لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان