دەزگای ئاسایشی ھەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕووداوی کوشتنی پۆلیسەکەی شەقامی پیرەمێرد لە سلێمانی رادەگەیەنێت.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، لە ھەوڵێکی ھاوبەشی ھێزەکانی ئاسایش و ئۆپراسیۆن و کۆماندۆ و پۆلیس ھەردوو تۆمەتباری تەقەکەر دەستگیرکران، دوای ئەوەی کە شەوی رابردوو بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، ھێزەکانی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان لە سلێمانی لە شەقامی پیرەمێرد ھەوڵی دەستگیرکردنی چەند داواکراوێکیاندا، بەڵام ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری ڕوویدا و بووە ھۆی شەھیدبوونی کۆمیسەرێکی پۆلیس و برینداربونی دوو کارمەندی تر.