بەھۆی بەفر بارینەوە ، لە ئەمریکا زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیانلەدەستدا .
تۆری ھەواڵی "ئێن بی سی" ئەمریکی ئاشکرایکرد، لە ھەفتەی رابردووەوە، بەھۆی لێکەوتەکانی ئەو شەپۆلی بەفر بارینەی رووی لە ئەمریکا کردووە، ٦١ کەس گیانیان لەدەستداوە و زۆرینەی حاڵەتەکانیش بەھۆی روداوەکانی ھاتوچۆوە بوون کە لە ئەنجامی بەستنی رێگاکان دروستبووە . ملیۆنان کەسیش بەھۆی سەرما و سۆڵە و بەستنی رێگاو بانەکانەوە ، روبەروی مەترسی دەبنەوە، ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خوێندنگاکان داخراون و ھێڵەکانی کارەباش لە چەند ویلایەتێک پچراون ، جگە لەوەش شەپۆلی بەفربارینەکە کاریگەری لەسەر گەشتە ئاسمانییەکان دروستکردوە .
شارەزایانی کەشناسیش ھۆشداریانداوە لەوەی ئەو شەپۆلی بەفر و سەرمایەی ئەمریکای گرتۆتەوە تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوامیی دەبێت .