دوای بۆردومانەکانی تورکیا بۆسەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان، رۆژئاوای کوردستان بۆ دابینکردنی بەنزین و نەوت و غاز ناچار بووە سوتەمەنی لە دەرەوە ھاوردە دەکات.
عبیر خالد، ھاوسەرۆکی دەستەی سوتەمەنی رۆژئاوای کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی باکوری راگەیاند، بەھۆی ھێرشەکانی تورکیاوە سەرجەم پاڵاوگەکان لەکار وەستاون و توانای بەرھەمھێنانی بەنزین و نەوت و غازییان نەماوە.
وتیشی، ھەرچەندە لە رۆژانی داھاتوودا ھەوڵ دەدەن سوتەمەنی لە دەرەوە ھاوردە بکەن، بەڵام بەھۆی زۆری خواست لەسەری پێشبینی دەکرێت قەیرانی سوتەمەنی دروست ببێت و نرخەکەشی لە بازاردا بەرزببێتەوە.