بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەریی ھێرشە مووشەکیەکانی سەر ھەولێر ئیدانە دەکەن و داوا دەکەن ھەرێمی کوردستان نەکرێتە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشەو ململانێی نێوان دەوڵەتان.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بزوتنەوەی گۆڕان داوا دەکات لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بە یەکگرتویی و یەک گوتاری کوردستانی و کاری پێکەوەیی، وەڵامی ئەو مەترسی و ئاڵنگارییانە بدەنەوە کە ھەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان دەکەن.
ھاوکات کۆمەڵی دادگەریش دەڵێت، ئەمە یەکەم جارنیە ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە بەر پەلاماری دەوڵەتانی دراوسێ، پێشێلی سەروەری خاکی عێراق و ھەرێمی کوردستانە.
داواکارە بەرپرسانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم ھەڵوێستی پێویست بگرنە بەر و ڕێگە نەدەن ھەرێمی کوردستان ببێتە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشەو ململانێی نێوان دەوڵەتان.