کوردستان

بەهۆی لافاو گوندێك بە تەواوی چۆڵکرا


بەهۆی لافاو و هەڵکشانی ئاستی ئاوەوە، دانیشتووانی گوندی گەزۆشانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان گوندەکەیان چۆڵکردووە.

پەیامنێری کوردستان نیوز رایگەیاند: شەوی رابردوو بەهۆی لافاو و هەڵکشانی ئاوی زێی دوبز، لافاوێکی زۆر لە گوندی گەزۆشانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان کۆبووەتەوە و دانیشتووانی گوندەکەش ماڵەکانیان چۆڵکردووە.

پەیامنێری کوردستان نیوز ئاماژەی بەوەشکرد، نزمیی گوندەکە هۆکار بووە بۆ کۆبوونەوە ئاوی زێی دوبز.

راشیگەیاند: دانیشتووانی گوندەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە هاوکاری کراون و توانراوە بگوێزرێنەوە بۆ ناحیەی سەرگەڕان.

لەبارەی زیانەکانیش، جگە لە زیانی مادی، هیچ زیانێکی گیانی لێنەوکەوتووەتەوە، لە ئێستاشدا زۆرینەی ئاژەڵەکانی گوندەکە بەجێماون و دانیشتووانی گوندەکەش ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.


هەفتە پێشتر - Dec 7 2018 2:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر