کوردستان

توێژەرێکی ئەمریکی ستایشی قوباد تاڵەبانی دەکات


نوسەر و توێژەرێکی ئەمریکیی ناسراو باسی توانا و لێوەشاوەیی قوباد تاڵەبانی دەکات. 

مایکڵ نایتس دەڵێت: مایەی خۆشبەختی ھەر وڵاتێکە قوباد تاڵەبانی  لەتیمی حکومەتەکەیدا بەشدار بێتمایکڵ نایتس توێژەر لە ئەنستیتۆی واشنتۆن بۆ سیاسەتەکانی خۆرھەڵاتی نزیک و نوسەری کتێبی لانکی مللملانێکان، ستایشی چاکسازییەکانی قوباد تاڵەبانی لەناو حکومەتی ھەرێم دەکات.

مایکڵ نایتس لەتویتێکیدا بۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان نووسیویەتی مایەی خۆشبەختی ھەر وڵاتێکە قوباد تاڵەبانی لەتیمی حکومەتەکەیدا بەشدار بێت، کە شانبەشانی ئەو تیمەی کاری لەگەڵدا دەکەن تۆوی ریفۆرمی ئابورییان لە زەویەکدا چاندووە کە ئومێدێکی ئەوتۆی لێ ناکرێت بەرھەمی ھەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە:  قوباد تاڵەبانی پیاوێکی شایستەیە و ھیوادارم حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەرفەتی بەشداریپێکردنی لە پێکھاتەی حکومەتدا لەدەست نەدات. 

لەبەرامبەردا، قوباد تاڵەبانی وەڵامی ئەو تویتەی مایکڵ نایتسی داوەتەوە و نووسیویەتی: گومانی تێدا نییە کەسێک کوڕی مام جەلال بێت چەندین درگای بەڕودا دەکرێتەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە بزانم چۆن بەو دەرگایانەدا تێپەرم. بەڵێ، من بەختەوەرم کە کوڕی مام جەلالم، بەڵام ھەر ئەو سەروەریەشە کە وام لێدەکات دوو ئەوەندە خۆم ماندوو بکەم.



هەفتە پێشتر - Dec 7 2018 12:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر