جیهان

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا سێ بژاردە دەخاتە بەردەم پەرلەمانتاران


تێرێزا مەی، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بەر لە دەنگدان لەسەر رێککەوتنی دەرچوون لە یەکێتیی ئەورووپا، سێ بژاردە دەخاتە بەردەم پەرلەمانتارانی وڵاتەکەی، کە بریتین لە دەنگدان بە رێککەوتنەکە یا رەتکردنەوەی، یاخود دەرنەچوون و مانەوە لە یەکێتییەکە.

مەی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆ و تەلەفزیۆنی بەریتانیا رایگەیاند: لەگەڵ پەرلەمانتاران سەبارەت بە بەخشینی رۆڵێکی گەورەتر بە پەرلەمان سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی پرسی ئایرلەندای باکوور گفتوگۆی کردووە، وتیشی: ھەندێک لە پەرلەمانتاران ھەوڵدەدەن پڕۆسەی دەرچوون لە یەکێتیی ئەورووپا پەکبخەن، جەختیشی کردەوە، ئەنجامدانی راپرسییەکی تر، رێگەیەکی دروست بێت.

لای خۆشییەوە، ستیڤن بارکلی  وەزیری دەرچوون لە یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند: بەریتانیا ئامادەیە  بۆ دەرچوون لە یەکێتییەکە بەبێ رێککەوتن، بەڵام ئەو ھەنگاوە کاری زۆری پێویستە.

ئەوەش لە کاتێکدایە بڕیارە 11ی ئەم مانگە، لە پەرلەمانی بەریتانیا دەنگ لەسەر رێککەوتنی دەرچوونی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەورووپا بدرێت.



6 ڕۆژ پێشتر - Dec 7 2018 9:35AM
Print Friendly and PDF
زیاتر