جیهان

ئەمریکا: لە سوریا پێویستمان بە 40 هەزار شەڕڤانە


ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایشی  ناوچەکانی ژێر دەستی لەسوریا پێویستی بە دامەزراندنی 40 ھەزار شەڕڤان ھەیە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا 20%یان ئامادەکراون.

ژەنراڵ جۆزێف دانفۆرد، سوپاسالاری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی واشنتۆن پۆستدا رایگەیاند: ئەمریکا پێویستی بەدامەزراندنی 35 بۆ 40 ھەزار شەڕڤان ھەیە بۆ پاراستنی ناوچەکانی ژێر دەستی لە سوریا، لەو ژمارەیەشدا تا ئێستا 8 ھەزار شەڕڤان ئامادەکراون، کە دەکاتە 20%ی ئەو ژمارەیە.

ئەمریکا لە خۆرئاوای کوردستان چەندین پێگەی سەربازی ھەیەو ھاوپەیمانێکی سەرەکی ھێزەکانی سوریای دیموکراتە لە شەڕی لەناوبردنی داعش.


6 ڕۆژ پێشتر - Dec 7 2018 9:24AM
Print Friendly and PDF
زیاتر