جیهان

ترامپ ئەمڕۆ کاندیدەکەی خۆی رادەگەیەنێت


ئەمڕۆ بەشێوەیەکی رەسمی، هێزەر ناورێت وەك کاندیدی دۆناڵد ترامپ بۆ وەرگرتنی پۆستی نوێنەری  ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رادەگەیەنرێت.

ئاژانسی بلومبێرگ لە زاری سێ سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هێزەر ناورێت، وتەبێژی ئێستای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەلایەن دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاوە بۆ وەرگرتنی پۆستی نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید دەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی نیکی هالی دوای 18 مانگ مانەوەی لە پۆستەکەی، لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەو پۆستە راگەیاند.

هێزەر ناورێت، تەمەنی 48 ساڵە، پێش ئەوەی لە نیسانی 2017دا پۆستی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەربگرێت، چەندین ساڵ لە کەناڵی "فۆکس نیوز"دا پێشکەشکار و پەیامنێر بووە.

کاندیدکردنی ناورێت لەناوخۆی ئەمریکا کاردانەوەی جیاجیای بەدوای خۆیدا هێناوە، هەرچەندە لەلایەن ترامپەوە پشتگیری لێدەکرێت، بەڵام بە کەمئەزموون و دوور لە دنیای سیاسەت ناوی دەبەن، ئەمەش لەکاتێکدا، نیکی هالی پێش وەرگرتنی پۆستی نوێنەری ئەمریکا نەتەوە یەکگرتووەکان، حاکمی ویلایەتی کارۆلینای باکوور بووە و پشتیوانی سیاسەتی دۆناڵد ترامپ لە پڕۆگرامە ئەتۆمیەکەی کۆریای باکوور و ئێران.






6 ڕۆژ پێشتر - Dec 7 2018 9:14AM
Print Friendly and PDF
زیاتر