کوردستان

رانیە بەھۆی خواردنی قارچکەوە ١٢ ھاوڵاتی ژاهراویبون


‎ئێوارەی ئەمڕۆ ١٢ ھاوڵاتی دانیشتووی ناحیەی بێتواتە بەھۆی خواردنی قارچکەوە باری تەندروستیان تێک دەچێت و تووشی تووشی سکچوون و رشانەوەو دابەزینی ئاستی بینین دەبن.

‎تەھا محەمەد وتەبێژی تەندروستی راپەڕین بە کوردسات نیوزی راگەیاند دوای گەیاندنی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتی رانیە، دەست بەجێ چارەسەریان بۆ کراوە و ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە.

‎تەھا محەمەد وتیشی ئەو ھاولاتیانە لە شارەدێی شکارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتە خۆیان قارچکەکانیان لە چیایەکی نزیک ناحیەکە ھێناوەو دوای خواردنیشی باری تەندروستیان تێکچووە و لەئێستادا دوای وەرگرتنی چارەسەر سەرجەمیان تەندروستیان جێگیرە.

‎بەھۆی جیاوازی و  گونجاوی کەش ھەوا ئەمساڵ ڕێژەی ڕووانی قارچک زۆرە وڕۆژانە بەدەیان ھاوڵاتی لەکەژوکێوەکان بەدوای قارچکەوە بەشێکیان وەک بژێوی لەبازاڕدا دەیان فرۆشن



هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 11:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر