کوردستان

ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆی لایەنەکانی ھەرێم بۆ پێکھێنانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە


ھەفتەی داھاتوو گفتوگۆی لایەنەکانی ھەرێم بۆ پێکھێنانی حکومەت دەستپێدەکاتەوەو وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی کۆبونەوەیەکی جدی دەبێت بۆ پێکھێنانی حکومەت، لەبارەی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستەکانی حکومەتی ھەرێم، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند یەکێتی ھێشتا ناوی کاندیدەکانیان یەکلایی نەکردۆتەوە .

سەبارەت بە سەردانەکەشی بۆ چین رایگەیاند، لەو سەردانەدا داوایان لە چین کردووە رۆڵ ببینێ لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی کە داعش وێرانی کردوون.





هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 10:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر