وەرزش

ریاڵ مەدرید گەیشتە قۆناغی 16


لە یاری گەرانەوەی قۆناغی ٣٢ی جامی شای ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لەیانەی میلیلەی کرد و یاریەکەشی بە ئەنجامێکی گەورە و بە   شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێ بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی ١٦ مسۆگەرکرد.

لە گێمی یەکەم ریاڵ مەدرید بە ئاستی بەرزەوە دەرکەوت لەدەقەی ٣٣ مارکۆ ئەسێنسیۆ توانی بەربەستی یەکسانبوون بشکێنێت و گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی ریاڵ تۆماربکات.

دوای ئەو گۆڵەش مارکۆ ئەسێنسیۆ لەدەقەی ٣٥ گۆڵی دووەمی خۆی و دڵنیایی ریاڵی تۆمارکرد". لەدەقەی ٣٩شدا خافێر سانچێز گۆڵی سێیەمی ریاڵ مەدریدی نوسیەوە و ئەو گێمەش بە ٣ گۆڵی خاوێن لەبەرژەوەندی میرەنگی کۆتایی ھات".

لەگەڵ دەستپێکی ی گێمی دووەم ریاڵ بە بەھێزییەوە دەرکەوت و لەدەقەی ٤٨ئیسکۆ ئالارکۆن گۆڵی چوارەمی بۆ یانەی شاھانە تۆمارکرد.

لەدەقەی ٧٥شدا ڤینسیۆس جۆنیۆر کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی ریاڵی بۆ ٥ گۆڵ بەرزکردەوە. بەڵام لەدەقەی ٨٠ یاسین قاسمی بەلێدانی پەناڵتی گۆلێکی بۆ میلیلە تۆمارکرد ، ئیسکۆ ئالارکۆنیش لەدەقەی ٨٣ گۆڵی دووەمی خۆی و شەشەمی مێرەنگی نوسیەوە.

بەئەنجامی ھەردوو یاریش ریاڵ بە ١٠ گۆل بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی بردەوە.



هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 9:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر