جیهان

ھەڵوەشاندنەوەی باج زیانی ٤ ملیار یۆرۆی بە فەرەنسا گەیاندوە


بڕیارە رۆژی شەممە خۆپیشاندانێکی فراوان فەرەنسا دەستپێبکاتەوە، حکومەتیش ھێزە ئەمنییەکان دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

سەرباری پاشگەزبوونەوەی حکومەتی فەرەنسا لە بڕیاری زیادکردنی باج لەسەر سوتەمەنی و کارەبا، بەڵام خۆپیشاندانەکان لەو وڵاتە درێژەیان ھەیەو بڕیارە رۆژی شەممە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە پاریس و شارەکانی تر بەڕێوەبچێت، بە پێی زانیارییەکانیش حکومەت ٦٠ پۆلیسی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ رێگریکردن لە ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

لای خۆشییەوە، جیرالد دارمانان وەزیری دارایی فەرەنسا ھۆشداری دا لەبەردەوامی خۆپیشاندانەکان و رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە وڵات رووبەرووی ساتێکی مەترسیدار بۆتەوە، وتیشی، ھەڵوەشاندنەوەی باج،  زیانی چوار ملیار یۆرۆ لە حکومەت دەدات .




هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 8:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر