عێراق

پەرلەمانتاران بەیاسای خانەنشینی گشتی خانەنشین دەکرێن


پەرلەمانتارانی عێراق بەیاسای خانەنشینی گشتی خانەنشین دەکرێن و بڕگەی تایبەت بە خانەنشین کردنی پەرلەمانتاران ھەموار دەکرێتەوە.

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران لە دادگای فیدراڵی سازشی لەسەر بڕگەی خانەنشینی پەرلەمانتاران کردووەو ھەر پەرلەمانتارێک دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی بە یاسای خانەنشینی گشتی خانەنشین دەکرێن. 

بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند،پرسی خانەنشینی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران یەکێکە لە بڕگەکانی یاسای ئەنجومەنی نوێنەران، لە کۆتایی خولی رابردوو ئەو یاسایە دەکراوە، بەڵام پێش دەستبەکاربوونی ئەم خولەی ئێستا سەرۆک وەزیرانی رابردوو لە دادگای فیدراڵی تانەی لە یاساکە دابوو بۆ ئەوەی تێنەپەرێنرێت.

بەختیار شاوەیس وتیشی، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران "محەمەد حەلبوسی"رایگەیاندوە، داوا لە دادگای فیدراڵی دەکات یاساکە تێپەڕێنرێت ،و بڕگەی تایبەت بە خانەنشینی ھەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام ھەڵوەشاندنەوە و دەستکاریکردنی یاساکە پێویستی بە ھەموار ھەیە و دەبێت جارێکی تر بگەڕێنرێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران و گفتوگۆی لەسەر بکرێتەوە.



هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 7:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر