عێراق

ئەنجومەنی نوێنەران پێکھێنانی سێ لیژنەی پەسەند کرد


ئەنجومەنی نوێنەران پرۆژە یاسا پەسەندنەکراوەکانی خولی رابردوو ئامادە دەکاتەوە، سێ لیژنەی ھەمیشەیی ئەنجومەنەکەش پەسەند دەکات.

جەمال محەمەد شکور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران  سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند،  لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەبارەی  رێکخستنەوەو ئامادەکردنەوەی ئەو پرۆژە یاسانەی لەخولی رابردوودا پەسەند نەکراون و ژمارەیان ١١١ پڕۆژە یاسایە.

لەتەوەرێکی تریشدا گفتوگۆ بارەی پێکھێنانی لیژنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و لیژنەیەکی تایبەت دانرا بۆ ئەو گرێبەستانەی وەزارەتی کارەبا ئەنجامی داون ، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی گرێبەستەکان بکات.

ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاریدرا لیژنەی مافی مرۆڤ و لیژنەی کاروباری ژنان بکرێت بەیەک لیژنە ، ھەروەھا لیژنەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە و پەیوەندی و گواستنەوەش کران بە یەک لیژنە.





هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 7:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر