عێراق

ھۆشداری لە بارەی کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی دەدرێت


ھاوپەیمانی چاکسازیی و ئاوەدانکردنەوە ھەموو دەستوەردانێکی دەرەکیی لە پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی حکومەتی عێراق، رەتدەکاتەوە.

ئەندامانی ھاوپەیمانی چاکسازی و ئاوەدانکردنەوە لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆیان لەبارەی داڕشتنی سیستمی ناوخۆ و رێکخستنی کارەکانی ھاوپەیمانێتییەکە لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کردووە.

ئاماژەی بەوەشکراوە: ئەندامانی ھاوپەیمانێتیەکە ھەموو جۆرە دەستوەردانێکی دەرەکیی بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەھدی رەت دەکەنەوەو ئەو پەیامەشیان بە ئاشکرا، لە ئەنجومەنی نوێنەراندا خستۆتەڕوو.



هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 1:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر