کوردستان

زانیاری لە بارەی پاشکەوت کردنی موچەی سێ مانگی ئەمساڵ


وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە ھیچ بڕیارێکی دابێت بۆ پاشەکەوتکردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران و وەفدێکی ھەرێمی کوردستانیش داوا لە بەغداد دەکات بەشە پارەی سێ مانگی مووچەی ھەرێم رەوانە بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی ھیچ بڕیارێکی بۆ پاشەکەوتکردنی مووچەی سێ مانگی فەرمانبەران نەداوە و بڕیارێکی لەو شێوەیە لەدەستی وەزارەتی داراییدا نییە، بەڵکو لە دەسەڵاتـی ئەنجومەنی وەزیراندایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد وەزارەتی دارایی ھەوڵ دەدات لە سەرەتای ٢٠١٩ دا ئەو سێ مووچەیەی فەرمانبەران دابەشبکات.

بەوتەی ھەمان سەرچاوە، وەفدێکی ھەرێمی کوردستان لە بەغدادە بۆ وەرگرتنی بەشە بودجەی ھەرێم و لەگەڵ لێپرسراوانی بەغداد لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی بە زووترین کات بڕی ٣١٧ ملیار دینار بۆ ھەریەک لەو سێ مانگە رەوانە بکرێت کە لە ٢٠١٨ دا دابەشنەکراون.



هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 1:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر