جیهان

ئاماری تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئێران


تەقینەوەیەک لە ناوچەی "چابھار" لە باشوری ئێران روویدا و ، ٣٠ کوژرا و برینداری لێکەوتۆتەوە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، بەھۆی تەقینەوەکەی بەیانی ئەمڕۆ ٢ کەس کوژراون و، دەنگۆی ئەوەش ھەبوو  کە یەکێک لە کوژراوەکان فەرماندەی پۆلیسی ئەو شارە بێت. ھاوکات ٢٨ کەسی تر برینداربوون و رەوشی ٣ کەسیان ناجێگیرە. 

حاکمی شاری "چابھار"یش ئەوەی خستۆتەڕوو، چەند چەکدارێک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە چوونەتە سەر بنکەی پۆلیسی شارەکە و دەنگی تەقە لە بنکەکەوە بیستراوە.  

لە دوای تەقینەوەکە تاوەکو ئێستا ھیچ گرووپ و رێکخراوێکی تیرۆرستی، تەقینەوەکەیان لە ئەستۆ نەگرتووە.

شاری "چابھار" سەر بە پارێزگای "بلوچستان و سیستان"ە لە باشوری ئێران. 



هەفتە پێشتر - Dec 6 2018 1:32PM
Print Friendly and PDF
زیاتر