کوردستان

قوباد تاڵەبانی: هەموو توانامان دەخەینە گەڕ لەپێناو ئارامی


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ستایشی هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەکات و دڵنیای دەدات لە پاراستنی ئارامی و دەڵێت: هەموو توانامان دەخەینە گەڕ لەپێناو ئارامی.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردۆتەوە دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەکات لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە د.کەمال ئەحمەد کردبوو.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:

دەستخۆشی لە پۆلیسی سلێمانی دەکەم بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی کە تەقەی لە د. کەمال ئەحمەد سەعید کرد. ئێستا تۆمەتبار رادەستی دادگا دەکرێت، ستایشی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی دەکەم، شەونخونی پۆلیس بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە جێی سوپاس و پێزانینمانە. دڵنیا بن ھەموو توانامان دەخەینە گەڕ لە پێناوی ئارامی٠




هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 11:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر