عێراق

لە بودجەی ٢٠١٩ی عێراق بودجە بۆ ئاوارەکان تەرخانکراوە


لە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٩ بڕەپارەیەک بۆ وەزارەی کۆچ وکۆچبەران دیاری کراوە .

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە عێراق ئاوارەیەکی زۆر ھەیە و بەشێکی ئەو ئاوارانەش لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستانن، ئەو ئاوارانەش بوون بە بارگرانی لەسەر حکومەتی ھەرێم و پارێزگاکان، لە ئێستاشدا چاوەڕوانن حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی بزانرێت ، لە بودجەی، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بڕی چەند بۆ ئاوارەکان تەرخان کراوە.




هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 9:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر