کوردستان

بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن ١٨% پۆستە حکومییەکانی عێراق بۆ کوردە


بە پێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن کورد ١٨% پۆستە حکومی و ئیدارییەکانی عێراق وەردەگرێت.

مەریوان نادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە پێی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن دەبێت کورد ١٨%ی ھەموو پۆستە حکومی و ئیدارییەکانی عێراق وەربگرێت، چونکە کورد ١٨%ی ئەنجومەنی نوێنەران پێک دەھێنێت،ھاوکات دوای پێکھێنانی حکومەت ھەموو ئەو پۆستانەی کە ھەیە رێککەوتنیان لەسەر دەکرێت و بە تەوافوق دابەش دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا تەنھا ١٣%ی پۆستەکان بۆ کورد دیاری کراوە و ئەوەش مافی تەواوی کورد نییە.

مەریوان نادر وتیشی، ھەوڵی جدی ئەدەن بۆ ئەوەی سیناریۆی دابەشکردنی وەزارەتەکان لە دابەشکردنی بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکاندا دووبارە نەبێتەوە.




هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 9:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر