جیهان

لە دەریای ئیزمیر ٥١ کۆچبەری نایاسای رزگارکران


لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کارابورون سەربە پارێزگای ئیزمیر، ٥١کۆچبەر بەلەمەکەیان لە کاردەکەوێت.

لە کەناراوەکانی شارۆچکەی کارابورون سەربە پارێزگای ئیزمیر، ٥١کۆچبەر بەلەمەکەیان لە کاردەکەوێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی دەیانویست بۆ یۆنان بپەڕنەوە، دواتر لەلایەن تیمەکانی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان ئەو کۆچبەرانە رزگار کران.

ھاوکات دوای گەیاندنیان بە ناوچەی وشکانی و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، کۆچبەرەکان رادەستی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانگەی کۆچ لە ئیزمیر کراون.

ئەوشە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆچبەر بەھۆی وەرگەڕانی بەلەمەکانیان لە دەریای ئیزمیر خنکاون.



هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 8:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر