عێراق

پێشنیارێک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان ناڕەزایی لێدەکەوێتەوە


چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان  و گەرانەوەی دەسەڵاتەکان بۆ ناوەند پێشنیار دەکەن.

زوحا حسێنی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دیوانیە رایگەیاندوە، ئەو پێشنیارە لەگەڵ بیرۆکەی دابەشکردنی دەسەڵاتەکان و لامەرکەزیەتی ئیداری یەکنارگرێتەوە بەڵکو گەڕاندنەوەیە بۆ تاکڕەوی ناوەند.

راشیگەیاندوە، دوو بۆچون ھاتۆتە ئاراوە، یەکەم کارکردنە بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکان لە پارێزگاکان تا رۆڵێکی گەورە لە بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی ناوخۆیدا ببینێت، دووەمیش، ئەوانەی کە پێشنیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکەن.




هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 8:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر