جیهان

نەتەوەیەکگرتوەکان: گروپی تیرۆریستی داعش ٧ ھەزارکەسی لەدێرەزور دەستبەسەرکردوە


بەپێی زانیاری نەتەوە یەکگرتوەکان گروپی تیرۆریستی داعش ٧ ھەزار کەسی لە دێرەزور دەستبەسەر کردوە.

میشێل باشلیە رێپێدراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا رایگەیاندوە، نەتەوە یەکگرتوەکان نیگەرانە لە چارەنوسی حەوت ھەزار مەدەنی کە لەلایەن داعشەوە دەستبەسەرکراون لە پارێزگای دێرەزوری سوریا  و وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاردەھێنرێن.

باشلیە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندوە، ئەوان نیگەرانن لە رەوشی پارێزگای دێرەزور ھەروەک نیگەرانیشن لە رەوشی ئیدلیب، ئێستا دەبینن دانیشتوانی مەدەنی زۆرترین قوربانی دەدەن کە بەھۆی ململانێکانەوە بەکاردەھێنرێن وەک بارمتە.

رێپێدراوەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان راشیگەیاندوە، زانیاریان پێگەیشتوە کە تیرۆریستانی داعش ئەو کەسانە لە سێدارە دەدەن کە گومانی پەیوەندیان بە یەکەکانی ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە ھەیە، یاخود پەیوەندیان بەو لایەنەوە ھەیە کە بەشدارە لە ململانێکاندا، بۆیە داوا لە سەرجەم ئۆپۆزسیۆنەکان دەکەن رێوشوێن بگرنەبەر بۆ پاراستنی مەدەنییەکان و چەک و تەقەمەنییە سەربازییەکانیان لە ناوچە نیشتەجێبوەکاندا دوربخەنەوە.




هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 7:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر