جیهان

تورکیا یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ دوو لێپرسراوی سعودی دەرکرد


لەسەر دۆسێی خاشقچی، تورکیا یاداشتی دەستگیرکردن بۆ دوو لێپرسراوی سعودیە دەردەکات. 

سەرچاوەکانی ھەواڵی تورکیا باسیان لەوەکردووە، داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ، یاداشتی دەستگیرکردنی بۆ دوو لێپرسراوی پێشووی سعودیە دەرکردووە، کە لە محەمەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتەوە نزیکن و دەستیان ھەبووە لە پلاندانان بۆ کوشتنی خاشقچی. 

ئەو دوو کەسەی یاداشتی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە، سعود قەحتانی گەورە یاریدەدەری پێشووی جێنشینی سعودیە و ئەحمەد عسیری جێگری سەرۆکی ھەواڵگیری گشتی پێشووی سعودیەن و، ھەردووکیان لەسەر کار لابراون و لە نێو ئەو کەسانەدا بوون کە پلانی کوشتنی خاشقچییان داڕشتووە.



هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 7:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر