کوردستان

کۆمپانیایەکی ھۆڵەندی دەیەوێت خزمەتی سلێمانی بکات


بەمەبەستی باشکردنی رێگەوبان و رەوشی تەندروستی، وەفدێکی ھۆڵەندا سەردانی بارەگای  یەکێتی ھەناردە و ناردنکارانی کوردستانی کرد لە شاری سلێمانی.

لای خۆشییەوە، سەرۆکی کۆمپانیای "موڤ مۆبیلیتی  ھۆڵەندی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند،لەگەڵ کۆمپانیاکانی کوردستان کاریانکردوە بۆ باشکردنی ڕێگاوبانەکانی کوردستان، لە ئێستاشدا ھەوڵدەدەن لە ڕێگەی کەرتی تەندروستی و کەرتی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری خزمەتی کوردستان بکەن.

جێگری سەرۆکی ھەناردە و ناردنکارانیش ئاشکرای دەکات سەردانی لەم جۆرە شاندانە ھەنگاوێکی باشە تاوەکو لەگەڵ کۆمپانیا و ھاوردەکارانی کوردا کۆببنەوە و  ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا دروست ببێت.




هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 7:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر