کوردستان

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پشتیوانی خۆی بۆ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان دووپات کردەوە


رۆژی ٥-١٢-٢٠١٨ خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ، لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی ی.ن.ک سەردانی بارەگای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن ھەریەک لە ھەڤاڵان جەمیل ھەورامی ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و ڕەھبەر سەید برایم ئەندامی سەرکردایەتی و جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و محەمەد ڕەشید قەرەداغی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان و لێپرسراوی لق و بەش و ئەندامانی کۆمەڵەکەوە بەگەرمی  پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا ھەڤاڵ جەمیل ھەورامی ، ستایشی  پشتیوانییە بەردەوامەکانی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کرد بۆ کۆمەڵەکەیان و ئاواتەخوازبوو کە لە پشتیوانیکردنی  کۆمەڵەکەیان بەردەوامبێت .

لای خۆیەوە خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد  رایگەیاند : کە ھەموومان قەرزاری خەبات و تێکۆشان و گیانبازییەکانی پێشمەرگەین ، ئەگەر خەباتی رزگاری خوازانەی ھێزەکانی پێشمەرگە لە رابردوو نەبوایە ئەوا ئێستا ئەو ھەموو دەستکەوتە میللی و نیشتمانیانە بەدینەدەھات و نەدەگەیشتینە ئەو رۆژەی ئەزمونێکی کوردی لە ناوچەکە دروستبکەین و خۆ بەخۆ دوور لە پۆستاڵی داگیرکەرانی کورد حکومڕانی خۆمان بکەین . 

خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ئەوەشی راگەیاند : کە پێشمەرگە قارەمانەکانی ناو کۆمەڵەکەتان کۆڵەگەی پاراستنی یەکێتییەکەی مام و حزبی شەھیدانن ، ئەوان قەڵغانی پاراستنی رێبازەکەی مامن و ، ھەر لەبەر ئەوەش بەگوڕوتینی زیاتر لە جاران پاڵپشت و پشتیوانی بەدیھێنانی خواستەکانی پێشمەرگە دێرینەکان دەبێت و  جەنگاوەری سەرسەختی پاراستنی مافە بنچینەیەکەیان دەبێت.


هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 6:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر