کوردستان

مامۆستایانی خورماتوو داوای مووچەکانیان دەکەن


بەشێک لە ماموستایانی خویندنی کوردی خورماتوو گردبوونەوە.

بەشێک لەمامۆستایانی خویندنی کوردی لەبەردەم بەشی  خویندنی کوردی  خورماتوو و  یەکیتی ماموستایان گردبونەوە  بەھۆی ئەوەی قەرەبوویان نەکراوەتەوە کە پێش دوو مانگە لەمەوبەر موچەکانیان لە ریگای نیوان خورماتوو -  نەوجول دزرا.

لەوکاتەشدا وەزیری پەروەردی ھەریم بەڵێنی پێدابوون قەرەبوویان بکاتەوە ھاوکات مامۆستایانیش داوادەکەن رێگەی خورماتوو - نەوجول لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کونتڕۆڵبکرێت بۆ ئەوەی رووداوی لەوجۆرە دووبارە نەبێتەوە.  

نوێنەری ئەو ماموستایانەی  کەموچەکانیان دزراوە  داوادەکات  ئەوکەسانە بەسەزای بگەیەنرێت.
 




هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 5:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر