جیهان

گفتوگۆ لەبارەی بەرھەمھێنانی نەوتی ئێران ناکرێت


وەزیری نەوتی ئێران دەڵێت گفتوگۆ لەبارەی بەرھەمھێنانی نەوت لەچوارچێوەی رێکخراوی ئۆپیکدا ناکەن.

پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک، بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند: بەوپێیەی ئێران سزای بەسەردا سەپێندراوە، بۆیە ناکرێت گفتوگۆ لەبارەی پشکی ئەو وڵاتە لە رێکخراوی ئۆپیکدا بکرێت.

 ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمریکا قۆناغی دووەمی سزاکانی بۆ سەر کەرتنی نەوتی ئێران جێبەجێ کردووە و بەوەش ھەناردەی نەوتی ئێران بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە



هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 4:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر