کوردستان

هاتوچۆی هەولێر شوێنی مامەڵەی ڤی ئای پی کردەوە


بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر بەشێکی ڤی ئای پی لەبەرێوبەرایەتییەکەدا کردۆتەوە بۆ راییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتیان بەشێوەی تایبەت و فازل حاجی،تەبێژی بەڕێوبەرایەتیەکەش دەڵێت: بڕی ١٠٠ ھەزار دینار وەردەگیرێت. 

وتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر بە کوردسات نیوزی راگەیاند ، کردنەوەی شوێنی ڤی ئای پی بۆ راییکردنی مامەڵەکان بۆ کارئاسانی ھاوڵاتیان و شۆ فێرانە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە شارەکانی ترەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر دەکەن بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان، یاخود بۆ تازەکردنەوەی ساڵانەکانیان بەزووترین کات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لە رۆژی ٢٠١٨/١٢/٥ جێبەجێ دەکرێت ئەویش بە کردنەوەی شوێنێکی ڤی ئای پی کە سەرجەم کارەکانی تۆمار و راییکردنی مامەڵەکانی تێدا ئەنجام دەدرێت ھاوشێوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت کە لەم شوێنەش و لەکاتی چاوەروانی ھاوڵاتیان بۆ راییکردنی مامەڵەکانیان ھەموو پێداویستیەکانی پشوودانی بۆ دابینکراوە، بەمەش ھاوڵاتیان دەتوانن زووتر کارەکانیان رایی بکەن بەبێ ھیچ بێزاریەک و کات بەفیڕۆچونێک".

دەشڵێت: لەبەرامبەر راییکردنی ھەر مامەڵەیەک بڕی ١٠٠ ھەزار دینار لە ھاوڵاتیان وەردەگیرێت و بە زووترین کاتیش مامەڵەکەی بۆ تەواو دەکرێت.



هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 3:36PM
Print Friendly and PDF
زیاتر