کوردستان

پشووەکەی دووشەممە ھەرێم ناگرێتەوە


بە بڕیاری حکومەتی عێراق رۆژی دووشەممەی ١٠ی کانونی یەکەم پشوی رەسمی دەبێت و وتەبێژی حکومەتی ھەرێمیش رایدەگەیەنێت ئەو پشووە ھەرێمی کوردساتن ناگرێتەوە.

حکومەتی عێراق رۆژی دووشەممەی کردە پشوو کە دەکاتە ساڵرۆژی راگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، پشووەکەش سەرجەم دامودەزگاکانی پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە جگە لە ھەرێمی کوردستان.

لەرۆژی ٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٧ سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق، حەیدەر عەبادی سەرکەوتنی سوپای عێراقی بەسەر داعشدا راگەیاند.



هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 2:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر