بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەچەند رۆژی داھاتوودا سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەڵەبجە دەکرێتەوە و ھاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە لە زووترین ماوەدا دەتوانن ببنە خاوەنی پاسپۆرت.
عەمیدی مافپەروەر سالار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە چەند رۆژی ئایندەدا سیستمی نوێی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بەروی ھاووڵاتیاندا لە ھەڵەبجە دەکرێتەوە و ھاوڵاتیان دەتوانن دوای تەواو بوونی مامەڵەکانیان لە ناو بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی ھەڵەبجە لە زووترین ماوەدا ببنە خاوەنی پاسپۆرت.
دەشڵێت، بۆ کەمکردنەوەی نرخی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی نوسراویان بۆ بەغداد کردووە، بەڵام ئەوان پێیان راگەیاندون کە کوالێتی و تێچووەکەی زۆر بەرزە و ئەو ئامێرانەشی کە بەکاردێن لە بەڕێوەبەرایەتی و فرۆکەخانەکان وا دەکات کە نرخەکەی بەرز بێت و ناتوانرێت ساختە بکرێت.