لە ماوەی یەک سەعاتدا دوو جار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە دێرەزوور و سیستمی بەرگری بنکەکە بەرپەرچی ھێرشەکانی دایەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەماوەی یەک سەعاتدا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دووجار ھێرشکراوەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە کێڵگەی غازی کۆنیکۆ لە پارێزگای دێرەزوور.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سیستمی بەرگری بنکە سەربازییەکە بەرپەرچی ھێرشەکانی داوەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.
لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە تا ئێستا ٨٤ ھێرش کراوەتەسەر بنکەی سەربازی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا و ١٩ ھێرشیان بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆنیکۆ ئەنجامدراوە.