عێراق

بەغدادی لەبیابانەکانی نێوان سوریا و عێراق خۆی حەشارداوە


ژەنەراڵێکی ئەمریکی دەڵێت بەغدادی لە بیابانەکانی نێوان سوریا و عێراقدا خۆی حەشارداوە.

 ژەنەراڵ فرانک ماکنزی کاندیدی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەرۆکایەتیکردنی فەرماندەی ھێزە ناوەندییەکانی ئەمریکا رایگەیاندووە، بەغدادی لەبیابانەکانی نزیک رووباری فوراتدایە لە سنورەکانی عێراق و سوریا و زیانی گەورەی بەرکەوتووە، بۆ رزگارکردنی ژیانیشی بەردەوام شوێنی مانەوەی دەگۆڕێت.

ئەو ژەنەراڵە ئەمریکییە باسی لەوەشکردووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دژی مۆڵگەکانی داعش بەردەوامییان دەبێت و جەختیکردۆتەوە لەوەی بەھۆی نزیکبونەوەیان لەکۆتایی ، تیرۆریستانی داعش لە رەوشێکی سەختدان .




هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 10:54AM
Print Friendly and PDF
زیاتر