عێراق

فەتح: عەبدولمەھدی گوشاری کوتلە سیاسیەکان قبوڵ ناکات


ھاوپەیمانی فەتح پێی وایە، عادل عەبدولمەھدی گوشاری کوتلە سیاسییەکان قبووڵ ناکات و ئەگەری زۆرە دەست لە پۆستەکەی بکشێنێتەوە.

سەرچاوەیەک لە ھاوپەیمانی فەتح کە لەلایەن ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکرێت، رایگەیاند: بەردەوام بوونی ناکۆکیی نێوان کوتلە سیاسییەکان لەبارەی دیاریکردنی کاندید بۆ وەزارەتەکان سروشتییە، بەوپێیەی عێراق لە قۆناغێکی نوێی پڕۆسەی سیاسیی و دیموکراسییدایە.

وتیشی: لەگەڵ ئەوەشدا عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران گوشاری کوتلە سیاسییەکان لەبارەی پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان قبووڵ ناکات و ئەگەر ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لێبکەن، دسەت لە پۆستەکەی دەکشێنێتەوە.



هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 10:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر