عێراق

مالکی: ئەوەی لەپەرلەمان روویدا ئاماژەیەکی ترسناکە


نوری مالکی سەرۆکی ئیتلافی دەوڵەتی قانون داوا لە ھێزە سیاسیەکانی عێراق دەکات بەزوترین کات ناکۆکیەکان وەلابنێن و کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی تەواو بکەن.

مالکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا نیگەرانی خۆی لەسەر روداوەکانی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەران دەربڕی و داوایکرد ئەو ٨ وەزارەتەی کەماوە بەزوترین کات دەنگیان لەسەربدرێت و کابینەی نوێی حکومەتی عێرق تەواو بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد ئەوەی لەپەرلەمان رویدا پێشێلکارییەکی ترسناکەو لەبەرژەوەندی گەل و دەنگدەراندا نییە.



هەفتە پێشتر - Dec 5 2018 10:12AM
Print Friendly and PDF
زیاتر