جیهان

ھاوکاری سەربازی گەیەندرانە سەربازگەکانی ھەسەدە


ھاوکاری سەربازی گەیەندرانە سەربازگەکانی ھەسەدە لەریفی دێرەزور.


لە بەردەوامیی ئامادەکارییەکاندا بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییەی لەلایەن ھێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لەدژی تیرۆریستانی داعش لە کۆتا ناوچەی مانەوەیان لە دێرەزوری سوریا ئەنجامدەدرێت ، ئەمریکا چەندین کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی دەگەیەنێتە سەربازگەکانی ھەسەدە لە ریفی خۆرھەڵاتی دێرەزور 

روانگەی سوریا بۆ مافەمانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە ، ئەو کەرەستە  و کەلوپەلە سەربازیانە لە سەربازگەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عەین عیسا و کۆبانێیەوە گەیەندراونەتە سەربازگەکانی ھەسەدە لە خۆرھەڵاتی دێرەزور.

ئەو ھاوکارییانەش لەچوارچێوەی ئەو ئامادەکارییانەدایە کە بۆ لێدانی کۆتا مۆڵگەکانی داعش لە سوریادا ئەنجام دەدرێت و بۆ بەھێزکردنی ئۆپراسیۆنەکانیش ، ژمارەیەکی زۆر لە شەرڤانانی ھەسەدە  لەناوچەکانی شەدادی ھۆل و قامیشلۆ و حەسەکە و رەئسلعەینەوە گواستراونەتەوە خۆرھەڵاتی دێرەزور و ھێزەکانیش  ھاوپەیمانانیش لەرێی چاودێریکردنی جوڵەکانی داعش و بۆردومانە ئاسمانییەکانەوە ھاوکاری  ھەسەدە دەکەن .




2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 9:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر