لە ئێران بە ھۆی لێچونی غازەوە تەقینەوە لە کارگەیەکی کەرەستەی جوانکاری روویدا و ٥٣ کەس برینداربوون.
میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، ٥٣ کەس لە تەقینەوەیەکدا لە کارگەیەکی جوانکاری لە شارۆچکەی پیشەسازی لە پارێزگای ئەلبورزی ئێران بریندار بوون.
ئەحمەد مەھداڤی، سەرۆکی سەنتەری فریاگوزاری ئەلبورز رایگەیاند، دۆخی بەشێک لە بریندارەکان سەختە و تەقینەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە رویداوە.
حوسێن عاشوری، سەرۆکی تیمی بەرگری شارستانی رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و سەقاڵی خەمڵاندنی زیانە ماددیەکانن لەگەڵ لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی ئاگرکەوتنەوەکە.