عێراق

ئەنجومەنی نوێنەران پێنج شەممە کۆدەبێتەوە


 کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان بە ٨ وەزیرەکەی تری کابینەی نوێ حکومەتی عێراق گرژی تێکەوتوو و عادل عەبدولمەھدیش رایگەیاند، گرژییەکانی ناو ئەنجومەنی نوێنەران رێگربوون لە دەنگدان بەوەزیرەکان.

لەکۆبوونەوەکەی ئەمرۆی ئەنجومەنی نوێنەران بەھۆی گرژییەکانەوە  محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران و کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکان، ھۆڵی کۆبوونەوەکانیان جێھێشت، دوابەدوای ئەوەش عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند، ئامادەنین ناوی کاندیدە پێشکەش کراوەکان بگۆڕن و سیڤی تر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بکەن.ھاوکات کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ رۆژی پێنج شەممە دواخرا.




2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 8:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر