کوردستان

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی کرد


ئێوارەی ٤-١٢-٢٠١٨ لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد ، پێشوازیکرد لە بافڵ تاڵەبانی.

لە دیدارێکدا باس لە پاراستنی رێبازەکەی مام کراو ئاماژەوە بەوەکرا بەپشت بەستن بە رێبازە حەکیمانەکەی مام یەکێتی ناو یەکێتی دەپارێزین و یەکێتی دەکەینەوە بە یەکێتییەکەی سەردەمی مام و ھاوسەنگی سیاسی ھێز لە ھەرێمی کوردستان دەگەڕێنینەوە.

هەرلەودیدارەدا باس لە ھەلومەرجە سیاسییەکانی ناوخۆی ھەرێم و عێراق کرا ، ئاماژە بەوەشکرا کە لەم قۆناغە چارەنوس سازەدا پێویستە کار بۆ یەکڕی نێو ماڵی کورد بکرێت و پێکەوە رووبەڕووی ھەرمەترسییەک بینەوە کە رووبەڕووی ئەزموونی ھەرێمی کوردستان دەبێتەوە.

 لە درێژەی ئەو دیدارەدا ئاماژە بەوەکرا، کە پێویستە بەگیانێکی ھەڤاڵانە کێشە لاوەکییەکان تێپەڕێن و بە سیاسەتی چەپکەگوڵەکەی مام، چارەی گرفت و کێشەکان بکرێت، چونکە پێویستە بەرژەوەندییە گشتیەکانی یەکێتی بخرێتە سەرو ھەربەژەوەندییە تاکی و کەسێتییەکانەوە.



2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 7:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر