کوردستان

قوباد تاڵەبانی: دەرگام لەبەردەم ھیچ پێشنیارێک دانەخستووە


قوباد تاڵەبانی دەڵێت ھەرکارێک لەبەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت و یەکێتی پێی بسپێرێت جێبەجێی دەکات و دەرگاشی لەھیچ پێشنیارێک دانەخستووە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی کاندیدەکانی پارتی بۆ سەرۆکی ھەرێم و سەرۆکی حکومەتی داھاتوو رایگەیاندووە ئەو بڕیارە پەیوەندی بە پارتی خۆیەوە ھەیە وەک چۆن یەکێتیش ئازادە لەدیاریی کردنی کاندیدەدانی بۆ پلەو پۆستی حکومی.

قوباد تاڵەبانی بەوێستەگەی راگەیاندووە، بە شانازییەکی گەورەوە لەھەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان سەرۆکی لیستی یەکێتی بووە و نوێنەرایەتی بنەماڵەی شەھیدان و چین و توێژەکانی یەکێتی و لایەنگران وھەوادارانی  کردووە و زۆرترین دەنگی ھەرێمی کوردستانیشی بەدەستھێناوە.

ئێستاش ھەر بەھەمان شێوە ئامادەیە بۆھەر کارێکیتر کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێیبسپێرێت.

وتیشی  دەرگام لەھیچ پێشنیارێک دانەخستووە بەو مەرجەی لەبەرژەوەندی خەڵک و ئەو دەنگدەرانەبێت کە متمانەیان پێبەخشین.



2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 7:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر