کوردستان

سەندیکای پزیشکان ناڕەزای دەردەبڕن


پزیشکان و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لەبەرامبەر تەقەکردن لە پزیشکێک رێپێوانێکیان بۆ بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتن ئەنجامداو داوایانکرد تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت و پارێزگاری لە پزیشکان بکرێت.

 پزیشکان و مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی لەبەردەم زانکۆوە بە رێپێوان چوونە بەردەم نەخۆشخانەی فریاکەوتن و داوایانکرد تۆمەتباری تەقەکردن لە د. کەمال ئەحمەد سەعید دەستگیربکرێت و ھێزە ئەمنییەکان پارێزگاری لە گیانی پزیشکان بکەن.

ھەروەھا سەندیکای پزیشکانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی تەقەکردن لە"د. کەمال ئەحمەد کردو رایگەیاند، چەند جارێک کاری نەشیاو بەرامبەر چەند پزیشکێکی تر کراوە، ترسیان ھەیە  ئەو جۆرە توندووتیژەییە ببێت بە دیاردە کە لە ئەنجامدا پیشەی پزیشکی وھاووڵاتیان زەرەرمەند دەبن.بۆ ماوەی ٢٤ سەعات سەرجەم نۆرینگە تایبەتەکان دابخەن.



2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 3:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر