کوردستان

ئاسیشی سلێمانی سزادانی ٣ کەسی راگەیاند


بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەمەبەستی نەھێشتن و بنبڕکردن و بازرگانی پێکردنی ھەموو جۆرە مادەیەکی ھۆشبەر و ھەر جۆرە کارێکی نایاسایی  سزادانی سێ کەسی راگەیاند.

 ئەمەش دەقی بڵاوکراوەیەکەیە:

 بۆ بەڕێز / کەناڵەکانی ڕاگەیاندن 

بابەت / سزادانی سێ کەس

 لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی نەھێشتن و بنبڕکردن و بازرگانی پێکردنی ھەموو جۆرە مادەیەکی ھۆشبەر و ھەر جۆرە کارێکی نایاسایی , ھێزەکانمان توانیان لەڕۆژانی ٢٢/٥/٢٠١٨ تا ڕۆژی ٢/٨/٢٠١٨ بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی سێ کەس دەستگیر بکەن, بەپێی ماددەی ( ١٤ مخدرات ) ، لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانی /٢ ، ڕۆژی ٣/١٢/٢٠١٨ سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە، تاوانباران .

١- (ب ، ع ، ع) لەدایک بوی ساڵی ( ١٩٩٣ ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی کاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (٦)مانگ ، غرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠)چوارسەدوپەنجا ھەزار دینار . 

٢- ( ن ، ش ، ع) لەدایک بوی ساڵی ( ١٩٩١ ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی کاسب ، سزادرا بۆ ماوەی ( ٦ ) مانگ، غرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠)چوارسەدوپەنجا ھەزار دینار . 

٣- ( م ، ێ ، م) لەدایک بوی ساڵی ( ١٩٩٨ ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی کاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (٦)مانگ ، غرامەکردنی بەبڕی (٤٥٠٠٠٠)چوارسەدوپەنجا ھەزار دینار . لەگەڵ ڕێزدا..... بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەنییەکان


2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 3:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر