کوردستان

سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران کۆدەبنەوە


سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی کۆبونەوە و فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەسر و سائیرون بایکۆتی کۆبونەوەکەیان کردوە.

بۆ گەیشتن بە رێککەوتن سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی کۆبونەوەو چاوەڕوان دەکرێت لەکۆبوونەوەی ئەمرۆدا متمانە بە چەند کاندیدێکی وەزارەتەکان بدرێت.

شیروان میرزا ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاربوو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی کۆببنەوە ، بەڵام بەھۆی نیگەرانی بەشێک لە کوتلە و فراکسیۆنەکان سەبارەت بە کاندیدی وەزارەتەکان، پشێوی لە ھۆڵی کۆبونەوەکان دروست بوو ، ھاوکات بۆ ماوەیەک کۆبونەوەکە دواخرا.

ھاوکات سەبارەت بە چونە ژوورەوەی فراکسیۆنەکان بۆ ھۆڵی کۆبونەوە، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی کۆبونەوە ئەڵماس فازیل بە کوردسات نیوزی راگەیاند، عادل عەبدولمەھدی داوایکردوە پەرلەمانتاران بچنە ژوورە و دەنگ بە چەند وەزیرێک بدەن، فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەسر و سائیرونیش بایکۆتی کۆبونەوەکەیان کردوە و ناچنە ھۆڵی کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران.

 جەختی لەوەش کردەوە، یەکێتی سورە لەسەرئەوەی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردن بەدەستبھێنێت و وەزارەتێک وەربگرێت.

 



2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 2:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر