کوردستان

وەفدێکی باڵای عێراق سەردانی سلێمانی دەکات


بڕیارە ئەمرۆ وەفدێکی حکومەتی عێراق بگاتە سلێمانی و سبەینێش سەردانی دەروازەی سنوری پشتە لە سنوری بەمۆ دەکات.

"عەمید سالار عەبدوڵا"بەرێوبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەفدێکی باڵای حکومەتی عێراق کە نوێنەری ١٠ وەزارەتی تێدایە دێتە سلێمانی و بڕیارە سبەینێش سەردانی دەروازەی پشتە بکات.

"عەمید سالار عەبدوڵا"وتیشی، ئامانجی سەردانی وەفدەکە بۆ ئەوەیە ئاگاداری گواستنەوەی دەروازەی پشتەبن لە سەرتەکی بەمۆ وە بۆ ناوچەی سنوری پشتە، ھاوکات ئاگاداری ئەو جموجوڵە بازرگانییە بن کە لە دەروازەکە ئەنجام دەدرێت، ھەروەھا دوای گەڕانەوەش راپۆرتێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەکەن.

"عەمید سالار عەبدوڵا"ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد،بۆ ئەوەی دەروازەی پشتە بکرێت بە نێودەوڵەتی، چاوەڕوانی گەڕانەوەی نوسراوی رەزامەندی حکومەتی ئێران دەکەن.




2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 1:45PM
Print Friendly and PDF
زیاتر