عێراق

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی عێراق خاڵە گومرگیەکان لادەبات


لەبارەی خاڵە گومرگییەکانی ھەرێم و عێراق بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی عێراق بڕیاریدا سەرجەم خاڵە گومرگیەکانی نێوان شارەکانی ھەرێم و کەرکوک موسڵ لاببرێن.

لە راگەیەندراوێکی گومرگی ناوچەی باکوور کە وێنەیەکی دەست کوردسات نیوز کەوتووە، ئاماژە بەوەکراوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان بەڕێوەبەری گومرگی ناوچەی باکوور و بەڕێوەبەری کاروباری یاسایی گومرگ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگەکانی عێراق بریاردراوە بەزووترین کات، سەرجەم کارمەندانی ٣ گومرگەکەی نێوان شارەکانی ھەرێم و کەرکوک موسڵ بگەڕێندرێنەوە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ و کارکردن لەو خاڵە گومرگیانە رابگیرێت.

لەلایەن خۆشیەوە، راکان جبوری، پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، پابەند نییە بەو بڕیارەوە و رایگەیاندووە: چاوەڕوانی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە.


2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 12:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر