جیهان

روحانی لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی ئێران هۆشداری دەدات


حەسەن روحانی، سەرۆکی ئێران ھۆشداری دەداتە ئەمریکا لە رێگریکردن لە ھەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی و دەڵێت: رێگریکردن لە ھەناردەی نەوتی ئێران بە مانای رێگریکردنە لە ھەناردەی نەوتی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی کەنداو. 

روحانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: ئەمریکا ناتوانێت ئێران و وڵاتانی ناوچەکە لێکداببرێت، چونکە تاران پارێزگاری لە پەیوەندییە بازرگانییەکانی دەکات لەگەڵ وڵاتانی جیھان و کار بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی دەکات، ھەروەھا جەختیکردووەتەوە لەوەی، پێویستە ئەمریکا بزانێت ئەگەر رێگری لە ھەناردەی نەوتی ئێران بکات، ئەوا رێگری لە ھەناردەی نەوتی وڵاتانی کەنداو و ناوچەکە دەکات.



2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 11:53AM
Print Friendly and PDF
زیاتر